کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

16:31 - 3 خەرمانان 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد لە کاتی کارکردن لە بینایەکدا، بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢ی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سونقوور و کولیایی و دانیشتووی شاری کرماشان، بە ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە بە ناوی \"محەممەد عەلی ئینقرادی\" ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی کارکردندا، بەهۆی بەربوونەوە لە داربەست، گیانی لەدەست داوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ١ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"ئارام خوسرەوپوور\"، کوڕی \"حەسەن\"، خەڵکی شاری سەقز، لە شاری دیواندەرە تووشی ڕووداوی کار هاتبوو و لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.