کرێکارێکی خەڵکی پاوە لە شاری سلێمانی کوژرا

12:39 - 9 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رەشەممە لە ئەنجامی تەقە کردن لە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سلێمانی بەناوی \"خالید خولە سوور\"، ٢ کرێکاری خەڵکی شاری \"پاوە\" بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە کوژراو و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سلێمانییەوە وێڕای پژڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند: کرێکارێکی کورد بەناوی \"شاهۆ\" تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی جەلال و خەڵکی شاری پاوە کەلە شاری سلێمانی سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بریندار کرابوو کە بەهۆی کاریگەر بوونی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو کرێکارەی دیکە بەناوی \"موحسین\" کوری محەممەد بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بەتوندی بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

هاوکات لەو رووداوەدا ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری سلێمانی بەتوندی بریندار و پاش گەیشتنە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو.