کرێکارێکی خەڵکی خۆی به ڕووداوی کار لە هەولێر گیانی لەدەست دا

10:44 - 28 رەشەمه 2719

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سۆفی" کوڕی "موزەفەر" خەڵکی گوندی "گوگرد" سەر بە ناوچەی کۆتوڵی خۆی، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە لە شاری هەولێر سەرقاڵی کرێکاری بووە.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری هەولێر تووشی ئەو ڕووداوە بووە و تەرمی ئەو کرێکارە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ئەو شارە کراوە.

هەتا ئێستا تەرمی ئەو کرێکارە کوردە، ڕادەستی بنەمالەکەی نەکراوەتەوە.