کرێکارێکی جووتیار بووە قوربانی نەبوونی ئیمەنی

15:58 - 23 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: کار لەگەڵ دەزگای سەمپاشی لە کێڵگەیەکدا بووە هۆی مردنی شۆفێرێکی تەراکتۆر.


بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو لە شاری گێڵانی غەرب لە پارێزگای کرماشان، جووتیارێکی تەمەن ٤٠ ساڵە بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لەکاتی کارکردن بە دەزگای سەمپاشی لە کێڵگەی گوندی \"چلە\" تووشی ڕووداو بووە و دەستبەجێ مردووە.
شوناسی ئەم کرێکارە ناڕوونە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە نووسیویانە: شۆفێر لەنێوان تەراکتۆر و تانکەری سەمپاشیدا خەریکی کار بووە کە دەستماڵی دەوری ملی لە چەرخی گاردان دەئاڵێ و ئەمەش شکانی ئێسکی ملی بە دواوە بووە.

باس لە \"ڕەچاونەکردنی ڕێنمایی ئیمەنی\" لەلایەن ئەو کرێکارە کراوە.