کرێکارێکی بۆکانی لە شاری \"چوار بورج\" خنکا

20:25 - 31 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی بۆکانی لە کاتی مەلەکردن لە چۆمی \"جەغەتوو\"دا خنکا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"حوسێن\"، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی ناشارەزایی، لە کاتی مەلەکردن لە چۆمی جەغەتوودا، خنکا.

ئەو ڕووداوە لە شاری \"چوار بورجی\" سەر بە شاری میاندواو، ڕوویداوە.

ئەم کرێکارە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کرێکارانی دیکەی بۆکان بۆ کارکردن لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شاری چواربورج چووبوون و لە کاتی پشوو، خەریکی مەلەکردن بوون کە تووشی ئەو ڕووداوە بوون.