کرێکارێکی بانەیی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

12:34 - 14 رەشەمه 2719

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "خالید ڕەحیمزادە" تەمەن ٣٢ ساڵ، بەهۆی کارەباگرتوویی لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە کرێکاری "ئاڵماتۆڕبەندی" بووە و لە بینایەک خەریکی کار بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە هاتبوو.

"خالید ڕەحیمزادە" خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی بانە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێژەی گیانلەدەستدانی کرێکاران لە ئێران لە ٦ مانگی سەرەتایی ئەمساڵی ٨٩٨ کەس ڕاگەیاند کە بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو (٩٧)، ٧.٥ لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و هەروەها لەو ڕێژەیە ١٤٠ کەس بەهۆی کارەباگرتووییەوە گیانیان لەدەست داوە.