کرێکارێکی ئارماتۆڕبەند لە سنە بریندار بوو

13:12 - 18 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سەیوان ئەحـمەدی" لە کاتی کارکردندا، بەهۆی بەربوونەوە بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە، کرێکاری ئارماتۆڕبەندی بووە و لە بینایەکی دوو نهۆمی بەربووەوە.

ئەو کرێکارە پاش ٢٤ کاتژمێر لە بێهۆشیی درێژخایەن، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆش هاتەوە.

لەو پەیوەندییەدا و لە هەمان ڕۆژدا، وەستاکارێکی مەریوانی بە ناوی "شێرکۆ ئەسعەدی" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو وەستاکارە کوردە، وەستای جۆشکارییە و لە کاتی کارکردن لە بەرزایی ٩ میتری بەربووەتەوە و بەسەختی بریندار بووە.