کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە شاری نەغەدە گیانی لە دەست دا
11:18 - 16 گەلاوێژ 2722
ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت سلێمانی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە وەستای جۆشکاری بووە و لەکاتی کارکردندا لە سەر میچی شیرکەتی سەنعەتیی خەلیفلیانی نەغەدە بەربووەتەوە و گیانی لە دەست داوە.
تەرمی ئەو کرێکارە لە شوێنی لە دایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.