کرێکاریکی کورد تووشی ڕووداوی کار بوو

02:45 - 31 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کرێکارانی کارگەی \"طب سنتی\" و گیا دەرمانی لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، یەکێک لە کرێکارانی کارگەی گەورەی \"طب سنتی\" و دەرمانە گیاییەکانی شیفا لە شارەکی سەنعەتیی ژمارە یەکی شاری سنە لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار و بە بەسەختی بریندار بوو.

شوناسی ئەو کرێکارکوردە \"بێهنام مونفەرد\" راگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی پرتووکاویی یەکێک لە دەزگاکانی ئەو کارگەیە تووشی سووتان بوو و بۆ بەشی سووتاوی نەخۆشخانەی \"تەوحید\"ی شاری سنە گوێزرایەوە.

ئەو کارگەیە ٦٠ کرێکاری هەیە و ماوەی دوو مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

پیشتریش، کرێکارێکی کورد، خەڵکی شاری سنە لە کاتی کارکردنی لە شیرکەتی مووزایکسازیی مواردی، بە هۆی ڕووداوی کارەوە لاقێکی شکا.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە \"مەحموود بەرزەنجە\" راگەیەندراوە.