کرێکاریکی برینداری دیکە لە ڕووداوەکەی شاری ئەهواز گیانی لە دەست دا

15:23 - 6 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکێکی دیکە لە کرێکارە کوردەکان کە بە هۆی تەقینەوەی گاز لە شاری ئەهواز بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەمە، \"محەممەدکەریم محەممەدی\" خەڵکی گوندی \"سوورەتوو\" سەر بە شاری \"سەوڵاوا\"، یەکێکی دیکە لەو ٨ کرێکارە برینداربووەکانی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە شاری ئەهواز بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە، گیانی لە دەست دا.

هەروەها، ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان، عەتا داراشی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی \"دێبەر\"، بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی، لە نەخۆشخانەی ئەهواز گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، ٨ کرێکاری کورد، خەڵکی شاری مەریوان و سەوڵاوا، بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز، لە یەکێک لە یەکە پیشەییەکانی شاری ئەهواز سووتان.