٧٠ کرێکاری ئیلام بە بێکاری ئەو شارە زیاد بوو

11:56 - 9 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکارانی کارگەی سوڵفات پوتاسیومی شارەکی پیشەیی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٧٠ کرێکارانی کارگەی سوڵفاتی پۆتاسیومی شاری ئەیوان بە هۆی نەبوونی مادەی سەرەتایی و لە کارکەوتنی هێڵی بەرهەمهێنان، ئەو کارگەی بێکار بوون.

بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی سوڵفات پۆتاسیومی ئەیوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "کارگەی سوڵفات بە نرخی ٢ هەزار میلیارد ڕیاڵ و دامەزراندنی ٧٠ کرێکار، بە هۆی نەبوونی کەرەستەی خاو داخرا و ناچار بە دەرکرانی کرێکارانی ئەو کارگەیە بووین".

نابراو هەروەها ڕایگەیاند: "کاتێک ئێمە لەو کارگەیە هیچ چالاکییەکمان نییە، ناتوانین کرێکاران ڕابگرین".

بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی سوڵفات پۆتاسیومی شاری ئەیوان سەبارەت بە نەبوونی کەرەستەی خاو، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.