٨ کرێکاری کورد بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە شاری ئەهواز بریندار بوون

20:25 - 24 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: ٨ کرێکاری کورد، بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری ئەهواز کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، ٨ کرێکاری کورد، خەڵکی شاری مەریوان و سەوڵاوا بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە یەکێک لە یەکە پیشەییەکانی شاری ئەهواز بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو ٨ کرێکارە کوردە برینداربووە بەم چەشنەیە:

عەتا داراشی تەمەن ٣٨ ساڵ، زانیار داردان ٢٣ ساڵ، عەدنان سەعیدی ٢٤ ساڵ، نەریمان داردان ١٩ ساڵ، محەممەدکەریم، ئارێز برای محەممەدکەریم، عەبدولڕەحمان کەریمی و محەممەد یووسفی.

ئەو ٨ کرێکارە مەریوانییە، خەڵکی گوندەکانی \"دووەیسە\"ی شاری مەریوان و \"دێبەر\"ی شاری سەوڵاوان.

ناوبراوان هەنووکە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری ئەهواز لەژێر چاوەدێری پزیشکی دان و دوو کەسیان بە هۆی زۆری ڕێژەی برینەکەیان، بڕیارە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری تاران بکرێن.