٢٠٠ کرێکاری پێترۆشیمیی ئیلام لە سەر کارەکەیان دەرکران

17:27 - 30 رێبەندان 2720

هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئیلام، لە هەواڵێکدا باسی لە دەرکرانی ٢٠٠ کرێکاری پێترۆشیمیی ئەو شارە کردووە کە لە سەر کارەکەیان دەرکراون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە حکوومەتییە، ئەو ٢٠٠ کرێکارە هەموویان خەڵکی خۆجێیی شاری ئیلام و دەورووبەری ئەو شارەن.

کرێکارانی دەرکراو نە بیمەی بێکاریان هەیە و نە هیوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکەیان.

هەتا ئێستا هۆکاری دەرکرانی ئەو ژمارە زۆرە کرێکارانە لە پێتروشیمیر ئیلام ناڕوونە و هیچ بەرپرسێکی ئەو پێترۆشیمییە وڵامدەری هۆکاری دەرکرانی ئەو ٢٠٠ کرێکارە نییە.

پێترۆشیمیی ئیلام نزیکەی ٢ هەزار هێزی پسپۆڕ و کرێکاری هەیە و گەورەترین یەکەی پیشەیە لە ڕۆژئاوای ئێران.