٣٠ کرێکاری شیرکەتی \"پاک ئارا\"ی شاری سنە بە زۆری پشووی کاریان پێ دراوە

13:48 - 26 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ٣٠ کەس لە کرێکارانی شیرکەتی \"پاک ئارا\"ی شاری سنە، لە لایەن خاوەنکاریی ئەو شیرکەتە، بە زۆرەملێ پشووی کاریان پێ دراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شیرکەتی \"پاک ئارا\"ی شاری سنە، ٣٠ کەس لە کرێکارانی خۆی بە زۆرەملێ پشووی کاریانی پێ داوە.

پشووی کاریی زۆرەملێی ئەو ٣٠ کرێکارە کوردە، لە لایەن ئەو شیرکەتەوە، نیگەرانی کرێکارانی لێ کەوتەوە و ئەو کرێکارانە دەڵێن: ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەو ٣٠ کرێکارە لە سەر کارەکەیان دەربکرێن.

پشووی کاریی زۆرەملێی ئەو ٣٠ کرێکارە لە حاڵێکدایە، کە بیمەی کرێکارانییان ڕەوانە کراوەی تەواو بوو و وەدوا کەوتووە و ئەمەش نیگەرانی لای ئەو کرێکارانە دروست کردووە.

شیرکەتی بەرهەمە شیرمەنییەکان، \"پاک ئارا\" لە شاری سنە، لە شارەکی سنعەتی ژمارە ١، بە سەرپەرەستیی پوویا ڕەحمانپوور لە ساڵی ٧٦ی هەتاوی دامەزراوە.