٣٠ کرێکاری دیکە بە کرێکارانی بێکاری کامیاران زیاد بوون

12:01 - 17 بەفرانبار 2720

بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، ٣٠ کرێکاری کامیاران لە سەر کارەکەیان دەرکران و بێکار بوون.

خاوەنکاری کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، تەواوی کرێکارەکانی خۆی کە زیاتر لە ٣٠ کرێکار بوون، لە سەر کارەکەیان دەکرد و بەم شێوەیە ٣٠ کرێکاری بێکار، بە کرێکارانی بێکاری شاری کامیاران زیاد بوون.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو بارەیەوە، نووسیویەتی: پیشینەی کاریی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ئاسفاڵتی کامیاران، لە نێوان ٥ هەتا ٢٥ ساڵ بووە.

کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ژمارە ١٦٣، لە ١٥ کیلۆمیتریی جاددەی سنە_کامیاران هەڵکەوتووە و لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار داخرا.