٩٠ کرێکارای شارەداریی ئیلام لەسەر کارەکەیان دەرکران

11:36 - 17 خاکەلێوه 2722

هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لە هەواڵێکدا باسیان لە دەرکرانی ٩٠ کرێکار لە شارەداریی ئیلام کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "فارس" ئەو کرێکارانە سەرەڕای چەند ساڵ پیشینەی کار و شارەزایی لە بوارەکەی خۆیان، لەسەر کارەکەیان دەرکراون.

دەرکرانی ئەو کرێکارانە لە ساڵی نوێدا ١٤٠١ بە بێ پاکانە حیسابی ساڵی ڕابردوو بووە .

بڕیاری دەرکرانی ئەو ٩٠ کرێکارە لە شارەداریی ئیلام، لە سەر بڕیاری "شورا" بە بیانووی "ڕێکخستن" بووە.

ئەو ٩٠ کرێکارە لە بەشەکانی "قیرتاو ، ترافیک، میکانیکی، ماشینی هەڵگرتن و گواستنەوە" بوونە.

ساڵی ڕابردوو، حەسەن بەهرام‌نیا، لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم"، ڕێژەی بێکاریی کرێکارانی ئەو پارێزگایەی بە ٢٣ هەزار کەس ڕاگەیاندبوو.