کرێکارانی یەکەی خاوێنکردنەوەی شارەداریی سەقز بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:45 - 25 رەشەمه 2719

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، کرێکارانی شارەداریی سەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دواکەوتنی پارەی ئیزافەکاری و مانگانەیان مانیان گرت.

کرێکارانی یەکەی خاوێنکردنەوەی شارەداریی سەقز، سەرەڕای پێنەدانی پارەی ١ مانگ و دواکەوتنی پارەی ئیزفەکاریی حەوت مانگیان لە سەروبەندی هاتنی نەورۆز، نیگەرانن.

بە وتەی یەکێک لەو کرێکارانە، بەهۆی خراپیی باری ئابووریی شارەداری سەقز، ئەگەری پێنەدانی پارەی دواکەوتووی ئەو ٨ مانگەیان زۆرە.

پێشتریش کرێکارانی ئاگرکوژێنەوە و شارسازیی سەقز، بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی پارەی ٤ مانگەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.