کرێکارانی ئیداری ڕێگا و گواستنەوە سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

15:23 - 5 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی ڕێکخراوی ڕێگا و گواستنەوەی جاددەکانی کوردستان ماوەی چەند مانگە پارەیان لەو ئێدارەیە وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی ڕاهداری و گواستنەوەی جاددەکانی کوردستان بە هۆی وەرنەگرتنی پارە، ڕەخنەیان لەو ئیدارەیە گرت.

هەواڵدەریی \"ئیلنا\" لەو باریەوە ڕایگەیاند: ساڵی پار پاش تێکەڵکردنی ئیدارەی ڕێگا و گواستنەوە، ئەو ئیدارەیە، بە بەشی کەرتی تایبەت دراوە و کێشەکان لەو کاتەوە دەستی پێکردووە.

بە وتەی یەکێک لە کرێکاران، پاش دانە دەستی ئەو ئێدارەیە بە کەرتی تایبەت، کێشەکە لەو کاتەوە دەستی پێکردووە و نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری ئەو ئیدارەیە ماوەی ٣ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

یەکێکی دیکە لە کرێکارن دەڵێت: \"ماوەی ١٥ ساڵە پیشینەی کارم لەو ئێدارەیەدا هەیە، تەنیا پارەی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵم وەرگرتووە و هاوکارەکانم لە شارەکانی دیکە کوردستان دۆخی هاوشێوەی منیان هەیە و بەرپرسە حکوومەتییەکان وەڵامدەر نین\".

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ڕێگا و گواستنەوەی جاددەکانی کوردستان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: کێشەکە لە ئێدارەی گشتیی شاری سنە دایه، پارە و بوودجەی بۆ شارەکانی پارێزگای سنە نەنێردراوە و دەبێت لە ئێدارەی گشتی ئەو مەسەلەیە بەدواچوونی بۆ بکرێت.

هەر لەو پەیوەندیەیدا، کرێکاری کانی زێڕی ڕز
شۆرانی شاری تیکاب بە هۆی داخرانی ئەو کانە زێڕە بێکار بوون و ماوەی ٥ مانگیشە ئەو کرێکارانە مووچەیان وەرنەگرتووە.