کرێکارانی کاشیی کەسرای سنە لە سەر کارەکەیان دەرکران

15:10 - 10 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری کارخانەی کاشیی کەسرای پارێزگای کوردستان، نزیکەی ٩٠ کرێکاری بە هۆی کێشە و گرفتی ماڵییەوە بە زۆرملی ناردەوە ماڵەوە.

هەواڵدەریی ئیلنا لەو بارەوە بڵاوی کردەوە، ٨٨ کرێکاری کارخانەی کاشیی کەسرا، هەڵکەوتوو کە نێوان جادەی سنە _ دێولان، لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەو کارخانەیەوە ناردراونەتە ماڵەوە.

ئەو کرێکارانە چەند مانگ حەق دەستی هەڵپەسێردراویان هەیە.

دەبیر خانەی کرێکاریی كوردستان، لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیلنا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند: \"ئەو کارخانە ماوەیەکە لەگەڵ کێشە و گرفت بەرەوڕوویە\".

ئەو لایەنە لە درێژەی لێدوانەکەی‏دا گوتی: \"بەڕێوەبەری ئەو کارگایە لە چەند مانگی ڕابردوودا، حەقدەستی کڕێکارانی بە بیانووی نەبوونی پارە و بێ بازاری لە هەناردەکردنی کاشی، بە کرێکاران نەداوە و داواکارییەکانیانی بێ وەڵام هێشتۆتەوە\".