کرێکارانی ڕێکخراوی گواستنەوەی شارەداریی مەریوان، ٦ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

10:46 - 25 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی گواستنەوە و گەیاندنی شارەداریی شاری مەریوان، لە لایەن ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییەوە، ٦ مانگە کە پارەیان پێ نەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شارەداریی شاری مەریوان، پارەی ٦ مانگی کرێکارانی گواستنەوە و گەیاندنی ئەو شارەدارییەی نەداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "سەرەڕای پێنەدانی پارەی ٦ مانگی کرێکارانی ئەو شارەدارییە، تەنانەت جێژنانە و سەنەواتی ساڵی ٩٨تیان پێ نەدراوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد: "کرێکارانی گواستەوە و گەیاندنی شارەداریی مەریوان، لە ترسی بانگکران و دەرکردنیان لەسەر کارەکەیان، ناوێرن مان بگرن".

ئەو سەرچاوەیە لە زاری یەکێک لە کرێکارانی ئەو شارەدارییەوە ڕایگەیاند: "کرێکاران لە ترسی بێکاربوون و کەمکردنەوەی پارەکەیان لە لایەن حیراسەت و کۆومیتەی ئینزباتیی شارەداریی مەریوان، ناچارن درێژە بە کارەکەیان بدەن".