کرێکارانی شارەداریی مریوان ٤ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

20:59 - 14 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ماوەی چوار مانگە کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئەمەش کێشە و گرفتی بۆ ئەو کریکارانە دروست کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووە هەتا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

ماڵپەڕی \"زریوار خبر\" بڵاوی کردەوە، ئەو کڕێکارانە لە ئەگەری وەدەرنانیان لە سەر کارەکەیان و بێکار بوونیان، ناوەێرن ناڕەزایەتیی خۆیان دەببڕن.

بە وتەی یەکێک لە کرێکاران، نە تەنیا ماوەی چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، بەڵکوو تەنانەت جێژنانە و سەنەواتی ساڵی نوێیشیان وەرنەگرتووە.

بەشێک لە کڕیکاران بە شێوەی ڕۆژکار کار دەکەن لە ترسی دەرکران لە سەر کارەکەیان ناتوانن باسی کێشەکانیان بکەن یا لە نیهادە کرێکارییەکان لە ڕێگای ڕاگەیەنە گشتییەکانەوە بەداوچوونی بۆ بکەن.