کرێکارانی شارەداریی سەقز ٨ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

12:42 - 2 رێبەندان 2719

کرێکارانی شارەداریی سەقز ماوەی ٨ مانگە پارەیان پێ نەدراوە و تەنیا بڕی ٢ ملیۆن تەمەن پارەیان پێ دراوە.

کرێکارێکی شارەداریی سەقز باسی لەوە کردووە، ٨ مانگە مووچەیان پێنەداوین و تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢ ملیۆن تمەن پارەیان پێداوین. لەو بڕە پارەیەش، ١ ملیۆن بۆ مووچەی یەک مانگی هاوین و ١ ملیۆن بۆ مووچەی مانگێکی پاییز بە کرێکاران دراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەو کرێکارانەی مووچەکانیان دواکەتووە، کەم دەکرێنەوە.

بێکیفایەتی و نابەرپرسایەتیی بەرپرسانی شارەدارییەکان وای کردووە کە لە ئێستادا لە زۆربەی شارەدارییەکانی ئێران، بەتایبەتی لە شارەکانی کوردستان، مووچە و حەقدەستی کرێکاران نادرێت و هیچ چاوەدێرییەکیش بەسەر ئەو کێشەیەدا ناکرێت.

کێشە و قەیران لە شارەدارییەکانی ڕێژیم لە کوردستان، ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر دەبێت و کرێکارانی ئەم ناوەندانەش زۆرتر لە هەمیشە مافەکانیان پێشێل دەکرێت. هەروەها کێشەگەلی جۆراوجۆر لە بەڕێوەبەریی ڕێژیم لە شارەکاندا، خەڵکی وەزاڵە هێناوە.