کرێکارانی شارەداریی سەردەشت ماوەی ٤ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

11:58 - 6 رەشەمه 2719

کرێکارانی شاری سەردەشت ماوەی ٤ مانگە پارەیان لە شارەداری وەرنەگرتووە و بە دەست خەریکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکەکانن.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی سەردەشت ٤ مانگە پارەی کرێکارانی ئەو شارە نەدراوە و ئەو کرێکارانە داوای دانی ماڵیات لە هاووڵاتییان دەکەن.

ئەو کرێکارە کە بە وەرزی زستان و لە ناو بەفردا، بە کۆڵ زبڵەکانی گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەو شارە کۆ دەکاتەوە و وتوویەتی: "ئەو کارە ئەرکه و بۆ شارەکەم دەکەیم ، بەڵام ئەوە ماوەی ٤ مانگە شارەداری پارەی بە ئێمەی نەداوە."