کرێکارانی شارەداریی تیکاب زیاتر لە ٣ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

14:53 - 5 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای گرانی و بێکاریی هاووڵاتییانی کورد، کرێکارانی شارەداریی شاری تیکاب زیاتر لە سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی قەرزداربوونی شارەداریی شاری تیکاب، کرێکارانی ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

ئەو کرێکارانە سەبارەت بە نەدانی حەقدەستەکەیان لە لایەن شارەدارییەوە دەڵێن: سەرەڕای قەزداربوونمان، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە پارەیان پێ نەداوین.

ئەو کرێکارانە هەروەها دەڵێن: ئەو بڕە پارەیە کە مانگانە وەکوو حەقدەست لە لایەن شارەدارییەوە پێمان دەدرێت، بەشی ژیان و گوزەرانمان ناکات.

بە وتەی ئەو کرێکارانە، شارەداریی تەنانەت ئەوانی بیمە نەکردووە و زۆربەی ئەو کرێکارانە بە شێوەی گرێبەست و وەرزیی کار دەکەن.

کرێکارانی وەرزیی لە کوردستان لە لایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زیاتر، تووشی حاڵەتی کەڵئاژۆ لێ وەرگرتن لە لایەن خاوەنکارەکانەوە دەبن و بەگشتی هیچ کام لە یاساکانی کار، کرێکاران ناگرێتەوە.