کرێکارانی شارەداری مەریوان ٩ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

14:25 - 22 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شارەداری مەریوان بە هۆی گەندەڵی بەرپرسانی ئەو ناوەندە نزیک بە ٩ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی ئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شارەداری شاری مەریوان لە ٩ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و لە ترسی درکردنیان لە سەر کارەکەیان ناوێرن مان بگرن.

بە وتەی ئەکێک لە کرێکارانی شارەداری مەریوان، دواکەوتنی پارەی ٩ مانگی کرێکارانی شارەداری مەریوان بۆ بەرپرسانی پێشووی شۆرا و شارەداری دەگەڕێتەوە، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو شارەداری هەموو مانگێگ پارەکەیان خۆیان وەردەگرن.

ئەو کرێکارە هەروەها بۆ ئاژانسی کوردپا ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر کرێکارانی وەرزی شارەداری مەریوان لەو پەیوەندییەدا، ناڕەزایەتی دەببڕن لەگەڵ کومیتەی ئینزباتی بەرەڕوو دەبنەوە یان پارەی مانگانەیان لێ کەم دەکەن.

ئەو کرێکارەی شارەداری مەریوانە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت هەروەها ڕایگەیاند: بەرپرسی شارەداری مەریوان کەسێکی سپایە و خەڵکی گوندی هانە گەرمەڵەی بە ناوی \"ساڵح حەسەن زادە\" چەند جارێک کرێکاری ئەو شارەدارییە بە \"اختشاشگر\" تاوانبار کردوە.

پێشتریش، عەلیڕەزا کازمی، یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری شارەداریی شاری سنە، لە کۆبوونەوەی شۆرای شار، کرێکارانی شارەداریی ئەو شارەی بە \"تێکدەر\" ناوبرد.

لینکی پێوەندیدار:
\"تێکدەر\" (تخریبچی) وشەیەک لە لایەن بەڕێوەبەری شارەداریی سنە بۆ خاوێنکاران