کرێکارانی دوو شارەداریی پارێزگای سنە مانیان گرت

21:17 - 6 گەلاوێژ 2718
ئاژنسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی سەوڵاوا سەر بە شاری مەریوان بە هۆی دواکەوتنی حەقدەستیان مانیان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ شەممە ٦ی بانەمەڕ، خاوەێنکەرانی شارەداریی شاری سەوڵاوا بە هۆی دواکەوتنی مووچەکەیان جارێکی دیکە دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین.

خاوەێنکەرانی شارەداریی سەوڵاوا ماوەی ٩ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش کێشە و گرفتی بۆ ئەو کرێکارانە دروست کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی پڕۆژەی \"بانتائاویەر\" لە شاری سنە بە هۆی دواکەوتنی مووچەکەیان و وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی ئەو پڕۆژەیە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانیان گرت.

کرێکارانی پرۆژەی \"بانتائاویەر\" ماوەی ٦ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و بە وتەی ئەو کرێکارنە هیچ یەکێک لە بەرپرسانی ئەو پڕۆژەیە وڵامدەری داواکارییەکانی ئەوان نین.