١٨٠٠کرێکار لە خوڕەمشار ماوەی ٦ مانگە موچەیان پێنەدراوە
18:38 - 19 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە ١٨٠٠ کرێکاری رێگەی شەمەندەفەر لە \"خوڕەمشار\" بەبێ هێچ هۆکارێک مووچەیان پێنەدراوە.
\"عەبدوڵڵا سامری\" نوێنەری خەڵکی خوڕەمشار لە مەجلیسی ئێران وێڕای هۆشداری دان بە دەوڵەت، رایگەیاند: کە ١٨٠٠ کرێکاری پردی رێگەی شەمەندەفەری خوڕەمشار لە پارێزگای ئەهواز، لە ماوەی ئەمساڵدا تەنیا ٤ مانگ مووچەیان وەرگرتووە.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس ئاشکرای کرد، لە کاتیکدا بەرپرسان لە دانی مووچە و مەزایای کرێکاران خۆ دەبوێرن کە سەرجەم تێچووی ئەو پرۆژەیە لە پێشدا ئامادە کراوە.
هەواڵدەریی \"ئیلنا\" لە زاری عەبدوڵڵا سامری\"ـەوە بلاوی کردەوە، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە تەواوەتی هاووڵاتییانی \"خوڕەمشار\"یان پشت گوێ خستووە و تەنیا لە ساڵڤەگەڕی ئازادیی ئەو شارەدا دەکەونە بیری خەڵک و باس لە حەماسەت و بەرخودانیان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی \"پوویان غەرب\"ی کرماشان وێڕای دەرکردنی ٣٥٠ کرێکار، ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە لە دانی مووچەی ١٥٠ کرێکاری ئەو شیرکەتە خۆ دەبوێرن.