کریس کۆچەرا کوردناسی فەرانسەوی کۆچی دوایی کرد

15:06 - 13 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: کریس کۆچەرا، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوانی فەرانسەوی و دۆستی نزیکەی نەتەوەی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی گەلاوێژ، کریس کۆچەرا، لێکۆڵەر و کوردناسی خەڵکی فەرانسە لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دڵ لە شاری پاریس کۆچی دوایی کرد.

هەوڵی گیان لە دەستدانی کریس کۆچەرا پاش سێ ڕۆژ لە لایەن ژنەکەیەوە ڕاگەیەندرا.

ئەو لێکۆڵەرە فەرانسەوەیە لە ماوەی ژیانی خۆیدا زیاتر لە پێنج کتێبی لە پەیوەندیی لەگەڵ پرسی نەتەوەیی کوردستان نوسیووە.
ناوبراو هەروەها دەیان گوتار و ڕاپۆرتی لە پەیوەندیی لەگەڵ پرسی کورد وکوردستان لە بڵاڤوک و ڕۆژنامەکانی فەرانسە چاپ و بڵاو کردووتەوە.

بە ناوبانگترین بەرهەمی کریس کۆچەرا لە ژێر ناوی\" بزووتنەوەیی میللی کورد\" لە ئیبراهیم یوونسی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد وەرگێڕدراوتە سەر زمانی فارسی.

ئەو کوردناسە فەرانسەویە کتێبی\" بزووتنەوەی میللی کورد\"ی لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی چاپ بڵاو کردووتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە فەرانسەیەوە لە ساڵی ١٩٣٨ی زایینی لە دایکبووە.