کرماشان/ کۆچی دوایی "سەید بێهروز یوسفی" هونەرمەندی خاوەن ئەزموونی کورد
14:36 - 27 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: سەید بێهرووز یوسفی هونەرمەندی ناسراوی کرماشانی، شەوی شەممە رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەید بێهـرووز یوسفی هونەرمەندی خاوەن ئەزموونی کورد و ئەندامی گروپی مۆسیقای \"ئاوا\"وهەروەها ئەندامی شۆرای شێعر و مۆسیقای ناوەندی دەنگ و رەنگی کرماشان، پاش چەند کاتژمێر لە بەرێوەچوونی پێنجەمین فستیڤاڵی میللی مۆسیقای کرماشان دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە دنیای هۆنەر و مۆسیقای کوردی کرد.
بێهروز یوسفی ئەستێرەی پڕ بەهرەی دنیای هونەر و مۆسیقا، لە ماوەی کاری هونەریی خۆیدا دەیان بەرهەمی ناوازەی هونەری و مۆسیقایی تۆمار کردووەو چەندین بەرهەمی بڵاو نەکراوەی ناوبراو لە ئەرشیڤی مۆسیقای دەنگ و رەنگی کرماشاندا بوونیان هەیە.
ئەو هونەرمەندە کوردە دوابەدوای تەواو بوونی پێنجەمین فستیڤاڵی میللیی مۆسیقای کرماشان و گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی، بەهۆی چوونە سەرەوەی لەناکاوی فشاری خوێن کەژاوەی ژیانی بەرەو نەمان رۆیشت و دنیایەک ئەزموونی هونەری لەگەڵ خۆی بۆ مەنزڵگەی هەتا هەتایی برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەید بێهـرووز یوسفی هونەرمەندی خاوەن ئەزموونی کورد و ئەندامی گروپی مۆسیقای \"ئاوا\"وهەروەها ئەندامی شۆرای شێعر و مۆسیقای ناوەندی دەنگ و رەنگی کرماشان، پاش چەند کاتژمێر لە بەرێوەچوونی پێنجەمین فستیڤاڵی میللی مۆسیقای کرماشان دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە دنیای هۆنەر و مۆسیقای کوردی کرد.
سەید بێهرووز یوسفی، هونەرمەندی ناسراوی کرماشانی
ئەو ژەنیارە کوردە کاری تەنزیمی بۆ ئاهەنگی چەندین هەنەرمەندی ناسراوی کوردی وەک \"حێشمەتوڵلا لەڕ نژاد\" کردووە و یەکێک لە ژەنیارانی دەست رەنگینی ئامێری \"سەنتوور\" لە ئوستانی کرماشاندا بوو.بێهروز یوسفی ئەستێرەی پڕ بەهرەی دنیای هونەر و مۆسیقا، لە ماوەی کاری هونەریی خۆیدا دەیان بەرهەمی ناوازەی هونەری و مۆسیقایی تۆمار کردووەو چەندین بەرهەمی بڵاو نەکراوەی ناوبراو لە ئەرشیڤی مۆسیقای دەنگ و رەنگی کرماشاندا بوونیان هەیە.