کرماشان/ کۆمەڵیک وێنەی سەربەرد لە دەورانی بەر لەمێـژوو دۆزرایەوە + وێنــە
22:21 - 9 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئاسەوارناسێکی کورد چەند وێنەی سەربەرد و بەردەنووسراوەی دەورانی بەر لە مێـژووی لە شاری \"هەرسین\"ی سەر بە ئوستانی کرماشان دۆزییەوە.
هەواڵدەریی \" ئیسنا بڵاوی کردەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا \"موحسێن کەرەمی\" یەکێک لە توێژەرانی ئاسەوارە دێرینەکان، بەڕێکەوت کۆمەڵێک وێنە و بەردەنووسراوەی بەنرخی لە شاری هەرسین دۆزیوەتەوە.
ئەو توێژەرە کوردەی خەڵکی کرماشان رایگەیاندووە، ئەو وێنەو بەردە نووسراوانە وەک هونەری \"وێنایی\" بە کۆنترین ئاسەوار و هونەری بەجێماوی مرۆڤ لە قەڵەم ئەدرێت کە بە دایکی هونەر، نووسین و زمان ئەژمار دەکرێن.
کەرەمی باسی لەوە شکردووە، ئەو ئاسەوارانە بەهۆی رووداوی سرووشتییەوە لە بەرەبەری لە ناوچووندا بوون و پێویستە لەلایەن ئاسەوارناسانی رێکخراوی میرات فەرهەنگییەوە پارێزگارییان لێ بکرێت.
ئەو بەردانە زیاتر وێنەی بزنە کێوی تیدا کێشراوەتەوە کە بە هێمای زاوزێ و پەرەگرتن لە قەڵەم ئەدرێن.