کرماشان/ ١٠٥کارمەندی ئیدارەی وەرزش و لاوان، ٤ مانگە مووچەیان پێنەدراوە
02:50 - 28 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رێژەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئوستانی کرماشان لە نامەیەکدا روو لە وەزیری وەرزشی ئێران، داوای وەرگرتنی مووچەی وەدوا خراوەکانی خۆیان کرد.
هاوکات لەگەڵ دەرکرانی ٢٥٠ کرێکاری کارگەی \"زاگرۆس\"ی شاری قوروە، ١٠٥ کەس لە کارمەندانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری کرماشان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا مـووچەیان پێ نەدراوە.
کارمەندانی ئەو ئیدارەیە لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا بۆ وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، خوازیاری پێڕاگەیشتن بەو کێشانە و بارودۆخی ناروونی کار و پێشەی خۆیان بوون.
یەکێک لە کارمەندانی ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئوستانی کرماشان رایگەیاندووە، ئێمە هاوڕی لەگەڵ بنەماڵەکانمان حەشێمەتێکی ٥٠٠ کەسی پێک دینین و زۆربەی ئێمەش لە خانووی کرێدا ژیان بەسەر دەبەین، بۆیە بەدواکەوتنی مووچەی ئەو ٤ مانگە، بەروڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی بووینەتەوە.
بەپێی ئەو نامەیە و هەروەها بەوتەی کارمەندان، بەرپرسی گشتیی وەرزش و لاوانی ئوستانی کرماشان توانای چارەسەر کردنی کێشەو گرفتە هەنووکەییەکانی نییە, بۆیە بەو ١٠٥ کارمەندەشی راگەیاندووە کە لەمە بەولاوە بەدوای کارێکی دیکەدا بگەڕێــن.
نەدانی مووچەی ئەو ٤ مانگە لە کاتێک دایە کە ئەو ١٠٥ کارمەندە پێشینەی کاری ٤ هەتا ٢٥ ساڵیان لە ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئوستانی کرماشاندا هەیەو هاوکات گرێبەستەکەیان لەلایەن بەرپرسانی ئەو ئیدارەیەوە بۆ گرێبەستی کاتی گۆڕدراوە.
هەنووکە \"عەباس ئەمانی شەهرەک\" بەرێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی ئوستانی کرماشانی لە ئەستۆ دایە.