کرماشان/ هونەریش دەخرێتە خزمەت کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی شنگال و کۆبانی

16:21 - 22 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندانی لاو لە کرماشان، بە چالاکیی جۆراوجۆر تێکەڵ بە رەوتی یارمەتی گەیاندن بە ئاوارە و لێقەوماوانی کورد لە شنگال و کۆبانی بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپێکی هونەری لە کرماشان پیشانگەیەکی وێنەگرییان کردەوەو داهاتی ئەو پیشانگەیەش پێشکەش بە لێقەوماوانی شەڕ لە ناوچەکانی شنگال و کۆبانی دەکەن.

لەو پێشانگەیەدا، کە رۆژی چوارشەممەی حەفتەی داهاتوو دەکرێتەوە، ١٥ هونەرمەندی کوردی گرووپی \"ژاو\" بەرهەمی وێنەگریی خۆیان پیشان ئەدەن.

گروپی ژاو، ئەو پیشانگەیان لەژێر ناوی \"کورد\"دا کردۆتەوەو ئامانجیشیان لە کردنەوەی ئەو پیشانگەیە گەڕاندۆتەوە بۆ یارمەتی گەیاندن بەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکانی شنگال و کۆبانی تووشی کارەسات بوون.

\"22028.jpg\"
ئەو پیشانگەیە لە زانکۆی \"عیلمی کاربوردیی فەرهەنگ و هونەر\"ی کرماشان دەکرێتەوەو وێنەگریی \"بەیان\" لە کرماشان سپۆنسەریی ئەو پیشانگەیەی لە ئەستۆ گرتووە.

هەروەها کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی لە هەرسین بۆ خەلکی شنگال و کۆبانی بە بەشداریی منداڵان و میرمنداڵانی کورد کۆتایی پێهات.

لەو کەمپەینەدا کە ماوەی ٨ رۆژ بەردەوام بوو، منداڵانی کورد پشتیوانیی خۆیان بە کێشانەوەی نەققاشی لە ئاوارە کوردەکانی شنگال و کۆبانی دەربڕی.

رەزا پاکزاد، سەبا نیازیان، رۆژین کاکاوەند، ئابانا قازی، رۆیا چراغی، ئەمیرحوسێن عەتایی ئەو هونەرمەندە لاوانە بوون کە بە شێوەی سەمبولیک و کێشانەوەی نەققاشی پشتیوانیان لە منداڵانی شنگال و کۆبانی کرد.
\"22029.jpg\"

\"22030.jpg\"

\"22031.jpg\"

\"22032.jpg\"

\"22034.jpg\"