کرماشان/ هاووڵاتییکی کورد بە تەقەیی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا

16:03 - 21 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: تەقەکردنی هێزە حکوومەتییەکان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری کرماشان \"لە کاتی هەڵاتن لە دەست هێزەکانی حکوومەتیی\" بە تەقەیی راستەوخۆ گیانی لە دەستدا.

ئەو رووداوە لە گەڕەکی ٢٢ی بەهمەن شاری کرماشان رووداوە کە پولیسی ئەو شارە بە بیانووی سەقامگیر کردنی ئەمنیەت تەقەی لە لاوە کورد کردووە و دواتر لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دەدات.

فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی کرماشان راگەیاندووە، لە لاوە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکردنی هەوڵی هەڵاتنی داوە و لە ئاکامدا لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێدەکرێت.

هەوڵدەریی ئیسنا لە زاری ئەو بەرپرسەی حکوومەتییەوە راگەیاندووە، پولیس بۆ ئەو کەسانە هیچ رێزو پێگەیەک دانابێت.

بەپیی یاساکان بەکار هێنانی چەک، لە کاتێکدا هێزە حکوومەتییەکان دەتوانن تەقە لە کەسەی تاوانبار بکەن کە هێرش بکاتە سەر مەئموری حکوومەتی و لەو جورە حاڵاتانەدا مەئموری حکوومەتی دەتوانێ لە ناوقەد بۆ خوارەوە تەقە بکات