کرماشان/ تووشبوویەک بە ماددەی هۆشبەر رووداوێکی تراژیدی خولقاند

19:14 - 29 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: کەسێکی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی کۆزەرانی سەربە ئوستانی کرماشان، بەزەبری چەک چوار ئەندامی بنەماڵەکەی خۆی کوشت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی پێنج‌شەممەی رابردوو رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار لە کێڵگەیەکی پەروەردە کردنی پەلەوەر لە ناوچەی کۆزەرانی سەربە ئوستانی کرماشان ٣ برا و دایکی خۆی کوشت و دواتریش بە زەبری چەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

باوکی ئەو بنەماڵەیە بەناوی هیمەت ئەڵماسی لە ریوڕەسمی پرسەکەدا رایگەیاندووە؛ \" کوڕەکەم رۆژی پێنج‌شەممە تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی گوتم، وەرە ٤ (بۆقلە)م کوشتووە، بەڵام کاتێک کە چووم بەرەوڕووی ئەو رووداوە بوومەوە\".

هیمەت ئەڵماسی گوتوشیەتی؛ بکوژەکە ماوەی چەند ساڵ بوو کە گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان ببوو، کە بەو هۆیەوە هۆشی لەسەر خۆی نەبووە و ئەو رووداوەی خولقاندووە.