کرماشان/ بەڕێوە چوونی یاریی ناوچەیی تایبەت بە کچانی کورد+ وێنـــە

14:33 - 27 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین خولی فستیڤاڵی یارییە ناوچەییەکانی تایبەت بە کچانی کورد لە پارکی \"شاهید\"ی شاری کرماشان بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ یەکەمین خولی فستیڤاڵی یارییەکانی تایبەت بە کچانی کوردی تەمەن ٩ هەتا ١٢ ساڵەی ئوستانەکانی کرماشان، هەمەدان، کوردستان، لوڕستان و ئیلام، کۆتایی پێ هات.

لەم فستیڤاڵەدا کچانی هەرکام لەو ئوستانانە یارییەکانی ناوچەیی لەگەڵ گۆرانیی تایبەت بە ناوچەی خۆیان پێشکەش کرد کە یارییەکانی، \" گوریس کێشی، نیگار کێشی، دایە مەمدە بە گورگێ، هەنگڵەشەلە\" و چەندین یاریی دیکەیان نمایش کرد.

لەم فستیڤاڵەدا ٧٥ کچی کورد بەشدار بوون و تێیدا تیمی کچانی ئوستانەکانی لوڕستان، ئیلام و کرماشان بە ریز پلەی یەکەم هەتا سێیەمیان بەدەست هێنا و خەڵاتی تایبەتیی فستیڤاڵیان پێشکەش کرا.

بە وتەی شارەزایانی فەرهەنگی زیاتر لە ٢٥٠٠ یاریی ناوچەی و خۆجێی \" هەمزەل، قاڕێن، زۆران بازی، هەلووکێن، بەردێن، قەرە قەرێ و هەڵوای بە شەپان\" لە وڵاتی ئێراندا بوونیان هەیە کە بە هۆی نەبوونی دەرەتان و دەرفەت بۆ نمایش کردن، زۆربەیان بەرەو فەوتانی ئێجگاری دەچن.

وێنە: عەبدوڵڵا مورادی

\"15427.jpg\"

\"15426.jpg\"

\"15428.jpg\"

\"15425.jpg\"

\"15430.jpg\"

\"15434.jpg\"

\"15433.jpg\"

\"15432.jpg\"

\"15431.jpg\"

\"15448.jpg\"

\"15449.jpg\"

\"15447.jpg\"