کرماشان؛ هێرش کراوەتە سەر بەڕێوەبەری وێبگای "هەواڵی قەڵەم"
12:16 - 19 جۆزەردان 2721
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، ژمارەیەک کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی"حیسامەدین شێخی"، بەرێوەبەری وێبگای "هەواڵی قەڵەم" و ئەو هەواڵنێرەیان بریندار کردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو کەسانە بە چەکی سارد (چەقۆ)، هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هەواڵنێرە و دەستیان بریندار کردووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری هێرش بۆ سەر حیسامەدین شێخی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
حیسامەدین شێخی، پێشتر بەڕێوەبەری هەواڵدەریی "بۆرنا" لە پارێزگای کرماشان بووە.