کرماشان؛ شاعیرێک بانگهێشتی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کرا

10:24 - 9 بەفرانبار 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبار، حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری کرماشان، شاعیرێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی "کامڕان تەکووک" بانگهێشت و هەڕەشەی لێ کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ئەو شاعێرەی بەهۆی هۆنینەوە چەند کۆپلە شێعرێک لەسەر "ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨" بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: پاش بانگهێشت و لێپرسینەوە لەو شاعیرە، حیفازەتی ئیتلاعات هەڕەشەی لێ کردووە لە ئەگەری دووبارە هۆنینەوەی شێعر لەسەر ڕووداوەکانی مانگی خەزەڵوەر، لەگەڵ سزای زیندان بەرەڕوو دەبێتەوە.

ئەو شاعیرە کرماشانییە، لە گرتە ڤیدیۆیەکی نزیک ٢ خولەکیدا، بە شێعر باسی لە ڕووداوە خوێناویەکی مانگی خەزەڵوەر ساڵی ٩٨ دەکات.