کردنەوەی پیشانگایەکی نیگارکێشی لە سەقز لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنیکی قیر و نەوت

16:07 - 30 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی سەقزی چوارەمین پیشانگای بەرهەمەکانی خۆی کە تێیدا کەڵکی لە تەکنیکی قیر، نەوت و \"رەنگی روغەن\" وەرگرتووە، لە شاری سەقز کردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ شیوا فتووحی هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سەقز، ٥٠ تابڵوی لە بەرهەمەکانی خۆی لە پیشانگایەکدا خستووەتە بەر چاوی گشتییەوە.

ئەوە چوارەمین پیشانگای تاکەکەسیی ئەو هونەرمەندە کوردەیە و هەتا ئێستاش بەشداریی لە شەش پیشانگا و فستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کردووە.

ئەو پیشانگایە هەتا ٤ی جۆزەردان لە نیگارخانەی ئیرشادی سەقز بەردەوام دەبێت.

شیوا فتووحی لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٨ـە و خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمی نیگارکێشی و فەوقی دیپلۆمی گرافیکە و لە ساڵی ١٣٨٩وە بەشێوەی پڕۆفیشناڵانە دەستی بەکار کردووە.

\"26626.jpg\"

\"26627.jpg\"

\"26628.jpg\"

\"26629.jpg\"