کرانەوەی پێشانگایەکی نەقاشیی کچە مێرمنداڵێکی بۆکانی+ وێنە

14:21 - 27 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لەشاری بۆکان پێشانگایەکی وێنەکێشی بۆ بەرهەمەکانی کچە هونەرمەندێکی تەمەن ٨ ساڵەی کورد کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هۆنیا کەنگەرلوو پێشانگایەکی وێنەکێشی لەبەرهەمەکانی خۆی لەژێر ناوی \"هونەری مودێڕن\" لە هۆڵی \"سیمورغ\"ـی شاری بۆکان کردەوە.

پێشانگاکە بەبەشداریی هونەرمەندان و وێنەکێشانی وەکوو مامۆستا شێرزاد وێنەکێش، رێبین حەیدەری پەیکەرتاش و ماردین فەرەجی کرایەوە و تیایدا مامۆستا شێرزاد چەند وتەیەکی لەسەر هونەری وێنەکێشی پێشکەش کردووە.

چالاکێکی فەرهەنگی بەشدار بوو لەو رێوڕەسمەدا بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە، \"هۆنیا جگە لە چەند حەوتوویەک ئەویش بۆ ناسینی بنەماکان نەچووە بۆ کلاس و لە هیچ خولێکی فێرکارییدا بەشداریی نەکردووە و تەنیا بە شێوەیەکی داهێنەرانە (خلاقانە) ئەم بەرهەمانەی خوڵقاندووە\".

هۆنیا کەنگەرلوو تەمەنی ٨ ساڵە و قوتابیی پۆلی ٢ی سەرەتاییە و لەتەمەنی چوار ساڵییەوە دەستی نیگارکێشی کردووە.
\"17462.jpg\"

\"17464.jpg\"

\"17467.jpg\"

\"17463.jpg\"