کرانەوەی پیشانگەیەکی کاریکاتێر لە شاری سنە + وێنــە

19:12 - 25 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: پیشانگەیەکی تایبەت بە هونەری کارێکاتێر کێشی لە شاری سنە لە بەرهەمی ٦ هونەرمەندی کوردی خەلکی ئەو شارە، کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانان پیشانگەیەکی کاریکاتێر لە بەرهەمی هونەرمەندانی کورد کرایەوە کە بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە دوو شیفتی بەیانی و ئێواران بە رووی هاووڵاتیاندا کراوە دەبێت.

ئەو پیشانگەیە بەرهەمی هونەرمەندانی وەک \"ئارێز قادری، محەممەد سامان سوڵی، ئارەش فروغی، یاسر خانبرای، سەعەر نەسیری، مەسعوود عەسکەری\" لە خۆ گرتووە.

ئەو پیشانگەیە کەلە ٣٠ بەرهەمی ئەو ٦ هەنەرمەندە کوردە پێکهاتووە کە سیمای \"سیاسەتوانان، وەرزشکاران و نووسەرانی بەناوبانگی ئێرانی و جیهانی لە قاڵبی کاریکاتێردا خستۆتە ڕوو.

ئەو پیشانگەیە کە لە نیگارخانەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سنە کراوەتەوە، هەتا رێکەوتی ٢٩ی مانگی خەرمانان بەرووی ئۆگراندا کراوە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە پیشانگەی نیگار کێشیی بەرهەمەکانی \"خەبات نەودینیان\" هونەرمەندی نیگار کێشی کورد لە شاری سنە کە رۆژی ١٩ی خەرمانان کرایەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی خەرمانان کۆتایی پێهات.

ئەو هونەرمەندە لە تابلۆکانی ئەو پیشانگەیەدا مێژووی دێوەکان لە ئایین و چاخە جیاجیاکانی رەوتی مێژووی مرۆڤایەتی‌دا، وێنا کردبوو.

وێنە: ئارێز قادری
\"15361.jpg\"

\"15362.jpg\"

\"15363.jpg\"

\"15364.jpg\"

وێنە: خەبات نەودینیان
\"15372.jpg\"

\"15400.jpg\"

\"15404.jpg\"

\"15402.jpg\"

\"15401.jpg\"

\"15403.jpg\"