کرانەوەی پیشانگەیەک لە بەرهەمی هونەریی قوتابیانی شاری ماکۆ + وێنـــە

23:28 - 22 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: پیشانگەیەکی هونەری لە بەرهەمی هونەریی قوتابیانی قۆناخی ناوەندی و دواناوەندیی قوتابخانەکانی شاری ماکۆ کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ پیشانگەیەک لە بەرهەمی هونەریی کۆمەڵێک لە قوتابیانی قوتابخانەکانی شاری ماکۆ لە ساڵۆنی وەرزشیی \"پەروین ئێعتسامی\"ی ئەو شارە بە رووی قوتابیاندا کرایەوە

لەو پیشانگەدا بەرهەمی زیاتر لە ١٠٠ قوتابیی کە تابلۆی نیگار کێشی و کاردەستی لە خۆ گرتووە، پیشان ئەدرێت.

ئەو پیشانگە هونەرییە بۆ ماوەی ٢ رۆژ لە ٢ شیفتی سەرلە بەیانیان و ئێواران بەڕووی قوتابیانی شاری \"ماکۆ\"دا کراوە دەبێت.

\"12660.jpg\"

\"12658.jpg\"

\"12659.jpg\"