کرانەوەی پیشانگەی چیرۆکی \"شێـت\" لە شاری سەقز+وێنــە

14:59 - 10 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی چیرۆکنووسی کوردی خەلکی شاری سەقز لە هەڵوێستێکی جێگەی سەرنجدا پیشانگەیەکی لەژێر ناوی \"پیشانگەی شێت\" کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رەزا رۆستەمی هونەرمەندی چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە یەکەمین جار و بەشێوازێکی جیاواز لە پیشانەگەکانی دیکە، پیشانگەیەکی کورتە چیرۆک خوێندنەوەی کردەوە.

ئەو شانۆ نووسە کوردە رایگەیاندووە، ئەو پیشانگەیەی بە مەبەستی ئەوە کردۆتەوە، کە خوێنەری کورتە چیرۆک لەگەڵ دۆخێکی جیاواز بەرەوڕوو بکاتە کە هەتا ئێستا لە هیچ شوێنێکی جیهان هاوشێوەکەی نەیبینیوە.

رۆستەمی ئاماژەی بەوەش کردووە، خوێنەری چیرۆک کاتێک سەردانی پیشانگەکە دەکات و لەو دۆخەدا چیرۆک دەخوێنێتەوە، چیرۆکەکە لە زەینی خۆیدا وێنا دەکات و خۆی وەکوو پاڵەوانی ناو چیرۆکەکە دەبینێتەوە.

پیشانگەی شێت ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کاتژمێر ٦ی ئێوارێ کۆتایی پێ دێت و رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ١٣ی رێبەندان بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و نووسەرانی کورد کۆبوونەوەی رەخنە و تاوتوێ کردنەکەی لە شوێنی پیشانگەکە بەڕێوە دەچێت.

وێنە: محەممەد باژیان
\"18115.jpg\"

\"18116.jpg\"

\"18113.jpg\"