کرانەوەی پیشانگەی وێنەی زرێبار لە شاری مەریوان

16:52 - 16 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ رێگری کردنی گۆلی زرێبار لە مەترسیی وشکبوون، پیشانگەیەکی وێنە لە شاری مەریوان کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ وێنەگرانی کورد بۆ ماوەی یەک حەفتە پیشانگەیەکی وێنەگرییان بە مەبەستی رێگری کردن لە وشکبوونی گۆلی زرێبار پیشانگەیەکی وینەگرییان کردەوە.

ئەو پیشانگەیە لەسەر تێچووی بەڕیوەبردنی ئەو پیشانگەکە لە ئێوارێی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ١ حەفتە لەشاری مەریوان بەرووی هاووڵاتیان و ئۆگرانی هونەری وێنەگریدا کراوە دەبێت.

لە پیشانگەی \"زرێبار – خەڵک – ژینگە\"دا \" تابان وەیسی، نووشین وەیسی، میلاد عەبدی، بەهمەن شابازی، رەزا باغبانی، ئارەش کەریمیان، سیامەک ئازەرئاباد، شاهۆ کەریمیان، رزگار کەریمی، ئیماعیل ئەمینی، محەممەد شەبرەند و عەلی بەهرامی بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

گۆلی زرێبار وەک یەکێک لە گه‌وره‌ترین گۆلاوە شیرینەکان لە جیهاندا بە بەرزایی ١٢٥٠ میتر لە ئاستی زەریا ئازادەکان و لە پارێزگای کوردستانی ئێران و بە مەودای ٣ کیلۆمیتر دوور و لە رۆژئاوای شاری مەریوان ھەڵکەوتووە.

وشكبوونی ئه‌م گۆله دەبێته هۆی تێكچوونی باری كه‌ش و هه‌وا و ژینگەی ناوچه‌كه و ئاسەواری خراپی له سه‌ر ژیانی بوونه‌وه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه دەبیت.

هەروەها بە وتەی پسپۆڕان، لە ئەگەری وشکبوونی ئەو گۆلە، له باری ته‌ندرووستیشه‌وه كاریگه‌ری و پاشهاتی نەرێنی له سه‌ر دانیشتووانی ئەو دەڤەرە دەبێت.