کرانەوەی پیشانگایەکی وێنەی ژنانی کورد لە بۆکان

16:30 - 24 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: پیشانگای وێنەی ژنانی کوردی وێنەگر، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و هۆگرانی هونەری وێنەگرتن لە گالریی \"سیمرغ\"ی بۆکان کرایەوە.

ئەم پێشانگایە لە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ کرایەوە و هەتا ٢٩ی ئەم مانگە کراوە دەبێت.

بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پیشانگاکان وتی: \"ئەمە دووهەمین پیشانگای گرووپیی وێنەی ژنانی کوردە کە یەکەم جار لە شاری سنەدا بەڕێوە چوو و ئەم جارە لە گالریی \"سیمرغ\" لە شاری بۆکاندا بەڕێوە دەچێت\".

ناوبوا ڕایگەیاند: \"لەم پیشانگایەدا ٣٩ بەرهەم لە ٢٥ی وێنەگری ژن لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشاندا کە بابەتی وێنەکانی ژنان دەکەوێتە بەر دیدی خوازیاران و بەرهەمەکانی ئەم پیشانگایە لە ٢٣ی پووشپەڕەوە هەتا ٢٩ی پووشپەڕ کراوە دەبێت\".

بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیر شادی ئیسلامیی بۆکان لە پەراوێزی کرانەوەی ئەم پیشانگایەدا لە پرێسکۆنفرانسێکدا وتی: \"ئەمڕۆ بەپێچەوانەی ڕابردوو هونەری وێنەگرتن شێوەیەکی سادەتری گرتووە و کە ئەمە بە هۆی پێشکەوتنی کامێراکانی وێنەگرتنەوەیە، بەڵام دەبێت بزانرێت کە بەهەمان شێوە هونەری وێنەگرتن زۆر هەستیارتر و ئاڵۆزتر بووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هونەری وێنەگرتن تێکەڵەیەکە لە هونەر و پیشە و دەبێت زیاتر گرینگی بە لایەنە هونەرییەکەی بدرێت\".

ئەحمەدی لە درێژەدا وتی: \"پیشانگای وێنەی ژنانی کورد لایەنی لێكچووی لەگەڵ پیشانگای وێنەگرانی پیاو نییە، بەڵکوو دەرخەری تێڕوانینێکی تایبەتیی ژنێكی کورده بە بابەتەکانی ڕۆژ، جیهانبینی، جۆری بیرکردنەوە و ئەزموونە بەنرخەکانیانە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا\".

ناوبراوی جەختی کردووە: \"پیشانگای وێنەگرانی ژنانی کورد نیشاندەری میراتی فەرهەنگیی هاوبەش لە کۆمەڵگایەکی خاوەن بیر و دەگمەنە و نیشاندەری جیهانبینی ژنی هونەرمەندی کوردە بە بابەتاکانی کۆمەڵایەتی و چالشەکانی کە هەن\".

\"\"