کتێبی \"ئەفسانە کوردییەکان\" وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی

15:42 - 10 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"ئەفسانە کوردییەکان\"، لە نووسینی نووسەرێکی بیانی و وەرگێڕانی هاووڵاتییەکی سەقزیەوە، بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"ئەفسانە کوردییەکان\" بە هەوڵی وەرگێڕێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا.

کتێبی \"ئەفسانە کوردییەکان\"، لە نووسینی \"مارگاریتا ڕۆدنکۆ\"، لە لایەن کەریم کشاوەرز وەرگێڕدراوتە سەر زمانی فارسی و هەروەها لە لایەن وەڕگێڕێکی سەقزیەوە بە ناوی \"ڕەسووڵ حوسێنی\" لە زمانی فارسی کراوە بە کوردی.

ئەو کتێبە لە لایەن چاپەمەنی \"خانی\"، لە شاری سەقز چاپ و بڵاوکراوتەوە و کەوتووتە بەردیدی خوێنەران و هۆگارانی ئەدەب و چیرۆکی کوردی.

پێشتر، کتێبی \"ئەفسانە کوردییەکان\" لە لایەن نووسەر و وەرگێڕێکی بەتوانایی کورد، بە ناوی \"وریا ڕەحمانی\" لە زمانی فەڕانسییەوە کرابووە کوردی و لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی \"ئیدیلیڤر\"، لە شاری پاریس چاپ کرا و کەوتە بەردیدی خوێنەران.