کتێبی کۆمەڵە شێعری "تیری نیگا" بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

11:22 - 8 رێبەندان 2719

کتێبی کۆمەڵە شێعری "تیری نیگا" بە زمانی کوردی لەلایەن شاعێر "ناتق مەجیدی"، ناسراو بە "سۆران"،  چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەرانی هۆگری ئەدەب و شێعری کوردییەوە.

ئەو کتێبە ١٤٠ لاپەڕەیە و لە بڵاوکراوەی زانکۆی تەورێز لە بۆکان بڵاو کراوەتەوە.

ئەمە سێهەمین کتێبە شێعری "سۆران مەجیدیـ"ـیە و پێشتر ئەو شاعیرە کوردە دوو کتێبی دیکەی بە ناوەکانی "ڕێگای دڵ و سەفەری گوڵ" لە ساڵی ٩٦دا چاپ کردبوو. هەروەها بەهاری ساڵی ٩٧، دووهەمین بەرهەمی شێعریی خۆی بە ناوی "بەهاری جودایی" چاپ و بڵاو کردبووەوە.

"سۆران مەجیدی" لەدایکبووی ساڵی ٥٩ی هەتاوی لە شاری بۆکانە و لە ساڵی ٧٥ـەوە لە بواری شێعر هۆنینەوە دەستی بە کار و چالاکی کردووە.