کتێبی کوردی له سنه و ئیلام لە چاپ دران
14:38 - 25 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: کتێبی زوانی ئێمە کە کۆمەڵێ نامیلکەی بە زمانی کوردی لە خۆ گرتووە، لە تۆی ٢هەزار نوسخەدا، چاپ کرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی زوانی ئێمە کە کۆمەڵێک نامیلکەی بە زمانی کوردی لەخۆ گرتووە له کۆتایی دەیەی ٧٠ی کۆچی بە هەوڵی \"کامران ڕەحیمی\" نووسەر، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووسی ئیلامی نووسراوە، لە لایەن عەلی حەیات مامۆستای زانکۆی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی زوانی ئێمە باس لە ڕەوتی کامڵبوون و گۆڕانی زمانی کوردی لقی باشوورەکەی دەکات.
چەندین کەسایەتی ناسراوی ئەدەبی وەک محەممەدعەلی سوڵتانی، قوتبەدین سادقی، غوڵامحوسێن کەریمی دۆستان، ئەحمد قازی و چەندین کەسایەتیی ئەدەبی دیکە، پێشەکیان لەسەر ئەو کتێبە نووسیوە.
هەروەها له پێوهندیی لهگهڵ چاپ و بڵاوبوونهوهی كتێبی كوردی له ڕۆژههڵاتی كوردستان، \"ئیرەج عبادی\" شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووسی کورد دوو کتێبی چاپ و بڵاو کردەوە،
کتێبی \"ئەلف ـ تەنناز و بەتاڵ پا\" کە کۆمەڵێک قسە و نوکتەی لە خۆ گرتووە و کتێبی \"حەزی نەمامە سەوزەکانی مەدرەسە\"ش بە دەستی ئەو کەسایەتییە ئەدەبییە چاپ کراوە.