کتێبی \"مەفهوومی زەمان\" بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا
21:41 - 17 پووشپەڕ 2715

ئاژانسی کوردپا: مەفهوومی زەمان ناونیشانی کتێبێکی فەلسەفییە کە لەدەقە سەرەکییەکەیەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هیوا قارەمانی نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری مەهاباد کتێبی \" مەفهوومی زەمان\"ی لەزمانی ئاڵمانییەوە کردووە بە کوردی.
ئەو کتێبە لەلایەن مارتین هایدگێر فیلسووف و کەسایەتی ناوداری ئاڵمانییەوە نووسراوە.
مەفهوومی زەمان دەقە کوردییەکەی لەلایەن دەزگای چاپی \"هیوا\" لە ١٠٦ لاپەڕەدا لەچاپ دراوە.
کتێبی \"مەفهوومی زەمان\" زیاتر باس لەچەمکی “زەمان” دەکات و بە وتەی نووسەرەکەی دەتوانێ پێشەکییەکیش بێت بۆ باشتر فامکردنی کتێبی \"بوون و کات\".