کتێبی \"فەرهەنگی جۆغرافیایی هەورامان\" چاپ و بڵاو کرایەوە

19:49 - 26 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی کوردپا: کتێبی\"فەرهەنگی جۆغرافیایی هەورامان\" بە قەڵەمی محەممەد مەحموودی چاپ و بڵاو کرایەوە.

نووسەر لەم کتێبەدا پڕژاوەتە سەر بابەتگەلێک وەک ڕەچەڵەک و ڕیشەی کوردە هەورامی و گۆرانەکان، پێگە و تایبەتمەندیی جۆغرافیایی، دەڤەری، کۆمەڵایەتی – کولتووری و شێوازەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیی ناوچەی هەورامان.

\"29016.jpg\"
دوکتور محەممەد مەحموودی
دوکتور محەممەد مەحموودی نووسەری ئەم کتێبە، خەڵکی گوندی \"دەمەیۆ\" سەر بە شارستانی سەوڵاوای مەریوانە. ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرایە لە بواری \"جۆغرافیا و پلانداڕیژیی گوندیی\" لە زانکۆی تاران و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی پەیامی نووری شاری سنەیە.

تا ئێستا کۆمەڵێک وتار، بەرهەم و نووسینی جۆراوجۆری ناوبراو لە گۆڤارە زانستییە بڕواپێکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوە و یان لە کۆنفڕانس و سێمینارەکان و کۆبوونەوە نێوخۆیی و دەرەکییەکاندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە لەوانە دەکرێت ئاماژە بەم بەرهەمانە بکەین؛ کتێبی\"ڕێنمای گەشتیاریی ناوچە کورد نشینەکانی ئێران\" لە نووسینی ناوبراو و هەروەها وەرگێڕانی هاوبەش و دووقۆڵیی کتێبی \"کاوەی ئاسنگەر\" ی مامۆستا شێرکۆ بێکەس بۆ سەر زمانی فارسی لە لایەن محەممەد مەحموودی و لۆقمان عەلاییەوە.

\"29015.jpg\"