کتێبی \"دەسەڵات و هێژموونی ژنان لەئەدەبی زارەکیی کوردیدا\" چاپ و بڵاو کرایەوە

15:03 - 7 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"دەسەڵات و هێژموونی ژنان لەئەدەبی زارەکیی کوردیدا\" لەزاراوەی کرمانجییەوە لەلایەن وەرگێڕ و نووسەرێکی خەڵکی شاری ماکۆوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ لەمەوبەر کتێبی \"SERDESTYAN JINAN DI FOLKLORA KURDI DE\" کە لەلایەن نووسەرێکی کوردستانی تورکیەوە بە ناوی \" روحات\" نووسرابوو، کراوە بە فارسی.

ئەو کتێبە لەلایەن عەبدوڵڵا ئارغا خەڵکی شاری ماکۆ لەئوستانی ئازەربایجانی ڕوژئاواوە، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

کتێبی \"دەسەڵات و هێژموونی ژنان لەئەدەبی زارەکیی کوردیدا\" لەلایەن چاپخانەی \"عەموو عەلەووی\"یەوە لە چاپ دراوە.

\"26201.jpg\"